سێ کۆڵبەر کوژران و سیانی دیکەش بریندار بوون
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، سێ کۆڵبەر کوژراون و سێ کۆڵبەریش بریندار کراون.
لە بارەی ناوی قوربانییەکانەوە ڕێکخراوی هەنگاو ئاشکرای کردووە: تاریق نەزەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، حوسێن کەماڵنیا خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی لێدانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران و سیامەک حەسەنپوور، خەڵکی سەردەشت بەهۆی بەربوونەوە لە چیاکان، ئەو سێ کۆڵبەرە بوون کە لە ماوەی مانگی رابردوودا گیانیان لەدەست داوە.
باسی لەوەشکردووە: زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە سێ حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە تۆمار کراون.
جیاکردنەوەی قوربانیەکان بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای کرماشان: یەک حاڵەت (یەک کوژراو).
پارێزگای سنە: دوو حاڵەت (دوو بریندار)
پارێزگای ئورمیە: سێ حاڵەت بریتی لە (دوو کوژراو و یەک بریندار).