کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، سبەی لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمەباران و بەفر دەبارێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى

دهۆک: 20 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى

سۆران: 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى