کەشناسیی هەرێم: تاوەباران ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەریی بارانبارین لاواز دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.
جەختیشیکردەوە، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچەکانی سنووری باڵەکایەتی هەیە.