سنورمیدیا
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەسەر داوای ئێران كەمپی زڕگوێز چۆڵدەكرێت و حزبە كوردستانییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگوازرێنەوە.
بەپێی نوسراوێك كە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، نوسراوێكی فەرمی لە 19-8-2024، پێشکەشی وەزارەتی کۆچبەران کردووە و تێیدا داوای كردووە حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە زڕگوێزەوە بگوازرێنەوە بۆ كەمپی سورداش لە سلێمانی.
هەر لە هەمان ڕۆژدا ئیڤان فایق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، وەڵامی نامەکەی قاسم ئەعرەجی داوەتەوە و ڕازیبوونی خۆی بە داواکاریی ئەعرەجی و تەرخانکردنی کەمپی سورداش بۆ ئەو مەبەستە دەربڕیوە.
هەنگاوی عێراق بۆ جێگیرکردنی پارتە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە کەمپە نوێیەكان هاوتەریبە لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق.