سبه‌ینێ مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی ده‌چنه هه‌ڵه‌بجه
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به یاوه‌ری شاندێكی باڵا كه پێكهاتوون له وه‌زیری بازرگانی و چه‌ندان به‌رپرسی تری حكومی دێنه هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سایلۆ".
كاوه عه‌لی ده‌ڵێت "سایلۆی هه‌ڵه‌بجه بودجه‌كه‌ی 27 ملیار و 500 ملیۆن دیناره، كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ساڵی 2022 جێبه‌جێ ده‌كرێت،".
وتیشی: "سایلۆكه توانای وه‌رگرتنی 40 هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی 10 كۆگا، كه توانای هه‌ڵگرتنی مادده‌كانی به‌شه‌خۆراكی شه‌ش مانگی هه‌ڵه‌بجه‌یان ده‌بێت".
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه باس له‌وه ده‌كات كه داوایان كردووه "قایمقامی به‌وه‌كاله‌تی خورماڵ ده‌ستبه‌كار ببێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی دامه‌زراندن كه 500 كه‌سه زیاد بكرێت".
ڕۆژی 22ی شوپاتی ئه‌مساڵ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و به‌ردی بناغه‌ی ڕێگا و پردی تووه‌قوتیان دانا، هه‌روه‌ها یاداشتێكی نۆ خاڵییان له ئیداره‌ی پارێزگاكه وه‌رگرت.