لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ناكۆكی دەكەوێتە نێوان مەسور بارزانی و قوباد تاڵەبانی.

سنورمیدیا زانیویەتی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنەكە پێشنیاری ئەوەی كردووە، بەیاننامەیەك بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەربكرێت و پشتگیری لە دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن بكرێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وتوویەتی"ئێمە ئەو ڕۆژەمان بەلاوە باش نییە و داوادەكەین هەڵبژاردن زووتر بكرێت".

سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، قوباد تاڵەبانی توند قسەی كردووە و بە مەسرور بارزانی وتووە"بەیاننامەكە بەناوی خۆتەوە بڵاوبكەرەوە نەك بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە".

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە، دەركردنی بەیاننامە بۆ پشتیوانی لە ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە خراوەتە دەنگدانەوە و زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە.

 

دوای چەندین جار لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن، ئەمڕۆ 26-6-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 20-10ی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد.