سنورمیدیا -
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لە شەڕەكەی ئەمشەوی گوڵەخانە پێشمەرگەیەكی ئێمە كوژراوە و دانەیەكی دیكەش بریندار بووە.
فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند، ئێمە ئەو خانووەمان رادەستی ئاسایش كردووە، بەڵام ئاسایش ڕادەستی عەبدوڵای حاجی مەحمودی كردووە و ئەویش هێزی تێدا جێگیركردووە.
سەبارەت بە بەشداریكردنی محەمەدی حاجی مەحمود لە شەڕەكەدا و دەنگۆی برینداربوونی وتی"ئەو هەواڵانە ڕاست نین، كاك محەمەد بەشداری شەڕی نەكردووە و برینداریش نییە، بەڵكو پاسەوانی یەكێك لە ئەندامانی سەركردایەتی سۆسیالیست كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە".
پێشتر عەبدوڵای حاجی مەمود رایگەیاند، محەمەدی حاجی مەحمود و هێزەكەی چوونەتە سەر ماڵەكەی لە گوندی گوڵەخانە و كوڕەكەشی بریندار بووە.