بۆیه‌كه‌مجار خانمێكی سعودی به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون ده‌كات

قه‌حتانی 27 ساڵ له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له ئینستگرام كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌یه نوسیویه‌تی" شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له پێشبڕكێی شاجوانی جیهان وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تی سعودی" ئه‌م بڕیاریه‌ی قه‌حتانی پاش ئه‌وه‌دێت ساڵی 2023 شاجوانی به‌حره‌ین "لۆجین یه‌عقوب" به‌شداری ئه‌م پێشبركێیهی كرد كه له سلڤادۆر ئه‌نجامدرا.
ئه‌م خانمه به‌شداری چه‌ندین پێشبڕكێی جیهانی كردوه له‌ناویاندا"شاجوانی ئاسیا كه له مالیزیا ئه‌نجامدرا و شاجوانی عه‌ره‌ب بۆ ئاشتی و شاجوانی ئه‌وروپا و شاجوانی یه‌كێتی عه‌ره‌بی و شاجوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
ڕومی خاوه‌نی برٍوانامهی بهكالریۆسه له پزیشكی ددان و زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و عه‌ره‌بی ده‌زانێت.