وادەی هاتنی پارەكەی بەغدا دیاریكرا

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، دوو ڕۆژی داهاتوو پارەكە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سنورمیدیا راگەیاند، ئەمڕۆ بەغدا 618 ملیار دینارەكە نانێرێت بۆ هەرێمی كوردستان.
وتشی، دڵنیایی ئەوەیان پێداوین سبەینێ یان دوو سبەی، پارەكە ڕەوانی هەرێمی كوردستان بكەن و لەگەڵ گەیشتنی مووچە دابەشدەكرێت.
كۆتا جار ڕۆژی 13-12-2024، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی ساڵی 2023ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئاماژەكانیش بۆ ئەوە دەچن مووچەی مانگەكانی 10-11-12ی 2023ی فەرمانبەران دابەشناكرێت و دەبێتە قەرز لای حكومەتی هەرێمی كوردستان.