لاهور شێخ جەنگی بەتەمای سوپرایزە
سنورمیدیا -
لاهور شێخ جەنگی، پلانی ئەوەی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سوپرایز بۆ ڕكابەرەكانی بكات و بڕواشی وایە دەنگێكی زۆر بەدەستدەهێنێت.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەتەواوی بڕیاری ئەوەی داوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كاندیدی خۆی هەبێت و ناشیەوێت لەگەڵ هیچ حزبێكی سیاسی هاوپەیمانی ئەنجام بدات.
سنورمیدیا ئەوەی زانیوە، لە ئێستەوە بەچەند تیمێكی جیاجیا لاهور شێخ جەنگی، سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ ئەو هەڵبژاردنەی كە چارەنووسی سیاسی یەكلا دەكاتەوە.
لاهور جەنگی تاڵەبانی، دەیەوێت سوپرایزی هەبێت بۆ هەڵبژاردن و پلانی ئەوەی هەیە چەند سەركردەیەكی باڵای حزبەكان، بەتایبەت یەكێتی نیشتمانی كوردستان پشتیوانی لە لیستەكەی بكەن.
وابڕیارە مانگی 5ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و لە ئێستەوە حیزبە سیاسییەكان سەرقاڵی ئامادەكارین.