پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی چەند سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوی میدیای جیاوازەوە ئاماژە بە بەهەدەردانی ئەو گوژمە داراییانە دەکات، کە لە سەر عێراق بڵاوکراوەوە و دەڵێت، ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق رابگیرایە، نەک وەکو ئەوەی هەندێک موراهیقی سیاسی ناوخۆیی دەڵێن، لەبەر خاتری شەریف ناوێک گەلێک لە کوردستان برسیکراوە.
پێشهوا ههورامانی، لە لاپهڕهی فهرمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "لەوەتەی درووستبوونی کێشەکان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەر رۆژەو بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەرجی ناردنی مووچەو مافی خەڵک، لە کاتێکدا ئێمە روون و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ کردووە".
دهقی پۆستهكهی وتهبێژی حكومهتی ههرێم:
ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە کە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن؟
لەوەتەی درووستبوونی کێشەکان لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەر ڕۆژەو بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەرجی ناردنی موچەو مافی خەڵک،لەکاتێکدا ئێمە ڕوون و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ کردووە!
بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە!
ئایا ئەم شەفافییەت و تەوزیحەی لە ئێمەیان دەوێت لای ئەوان هەیە؟
گەڕانێکی سادە، لە چوار هەواڵی بڵاوکراوەی ژمارەیەک سەرچاوەی میدیایی باوەڕپێکراو:
ئەلجەزیرە، 20%ی پارەی مووچەی عێراق بۆ مووچەخۆری وەهمی دەڕوات کە نزیکی 10 ملیار دۆلاری ساڵانەیە کە زیاترە لە موچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەلحوڕە: 300 ملیار دۆلار لە عێراق بۆ پڕۆژە و مووچەی
وەهمی چووە..
ئەلبەغداد ئەلیەوم: لە لیستی خانەنشینانی عێراقدا، 22 هەزار مووچەخۆری وەهمی هەن کە 800 ملیار دینار لە
خەزێنەی عێراق دەبەن.
بی بی سی: ساڵی 2014 حکومەتی عێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە کە 50 هەزار سەربازی وەهمی مووچەیان لە خەزێنەی عێراق وەردەگرن،وەهمی نەک بندیوار!.
ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە کە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن؟
ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق رابگیرایە، نەک وەکو ئەوەی هەندێک موراهیقی سیاسی ناوخۆیی دەڵێن لەبەر خاتری شەریف ناوێک گەلێک لە کوردستان برسیکراوە!
پێشەوا هەورامانی