پارتی دیموكراتی كوردستان، پلانی ئەوەی هەیە لە دژی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی خۆپیشاندان بكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سنورمیدیا كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی ڕێكخستنەكانی و ئەو ڕێكخراوانەی پشتیوانی داراییان دەكات، دەیەوێت خۆپیشاندان دژی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر هەولێر ئەنجام بدات.
سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، ئەگەر مۆڵەت بە خۆپیشاندانەكە بدرێت، پارتی دەیەوێت ڕۆژی سێشەممە 22-1-2024، خۆپیشاندان بكات و تەواوی ئەندامەكانیشی راسپاردووە بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بكەن و خەڵكی سلێمانیش هانبدەن بەشداربن لەگەڵیان.
شەوی 15-01-2024، بە مووشەک هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکە بریندار بوون، لەناو كوژراوەكانیش سەرمایەداری نزیك لە پارتی پێشڕەو دزەیی هەبوو.