كهشناسێكی كورد: لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دوو مەتر بەفر دەبارێت
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی له بڵاوكراوهیهكدا ئاماژهی بهوهداوه، دواى ئەوەى ئەمڕۆ پێنجشهممه 11ی كانوونی دووهمی 2024، هاتنی شەپۆلێکی دیکەی باران بارین روو لە ناوچەکە دەکات، لە رۆژی هەینیشەوە کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکى دەریای ناوەراست، بارستە ھەوایەکی سارد لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.
باسی لهوهشكردووه: بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلە سەرمایە، ئەگەری بارینی بارانێکی زۆرو کڕێوە بەفری چڕ، لەناوچە شاخاویەکاندا دەبێت.
به وتهی ئهو شارەزای کەشناسییە، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی هەینی تا رۆژی یەکشەممە 14ی كانوونی دووهم، ناوەندى هەریەکە لە شارەکانی (ئامێدی، مێرگەسور، بامەرنێ، کانی ماسی) سپیپۆش ببێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێریش بەفرێکی چڕ ببارێت کە پێشبینی دەکرێت رێژەکەی لە نێوان یەک تا دوو مەتر بێت، بەڵام لە سنووری پێنجوێن و بەرزنجە و ناوچەى سیدەکایش بەفر بە شێوەیەکی ئاسایی دەبارێت.