تاك
ڕۆژنامەی (فۆرن پولسی) ئەمەریكی لە ڕاپۆرتێكدا كە ڕۆژی (25/8/2023)
بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەدات هێشتا ناكۆكی لە نێوان حكومەتی عێراق و توركیا
سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە و هیچ ئاماژەیەكیش بۆ
چارەسەری ناكۆكییەكان بەم نزیكانە نییە.
لەبەشێكی تری ڕاپۆرتەكەدا هاتووە: بەردەوامی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی
هەرێمی كوردستان ڕەنگە ببێتە لێكهەڵوەشانی تەواوی هەرێمی كوردستان، چونكە هەرێمی
كوردستان بەدەست تەنگژەی ئابوورییەوە دەناڵێنێت و توانای دەستەبەركردنی مووچەی
فەرمانبەرانی نییە.
سەرچاوە
بەغدادولیەوم
https://baghdadtoday.news/229605-%D8%B3%D9%8A%D8%AF%D9%85%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%86%D8%B7%D9%82%D8%A9-%D8%A8%D8%A3%D9%83%D9%85%D9%84%D9%87%D8%A7.-%D8%AA%D9%82%D8%B1%D9%8A%D8%B1-%D8%A3%D9%85%D8%B1%D9%8A%D9%83%D9%8A-%D9%84%D8%A7-%D8%AD%D9%84-%D9%84%D8%AE%D9%84%D8%A7%D9%81-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%88%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7-%D8%A8%D8%B4%D8%A3%D9%86-%D8%A3%D8%B2%D9%85%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B7.html