تاک
فەرماندەى هێزه دەریاییەکانی
سوپای پاسدارانی ئێران جەختی له "پێویستی کۆنترۆڵکردنی دەریا و ئۆقیانوسەکان
و کاریگەری ئەم کۆنترۆڵه لەسەر ئەندازیاری سیستمى نوێی جیهانی" کردەوه .
فەریق عەلی ڕەزا
تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: عەلی خامنەیی رابەرى
شۆڕشی ئیسلامی فەرمانی پێداین کە کەنداو بەرەو دەریا و زەریاکانی دیکە جێبهێڵین، هەروەها
ئەگەر بتوانین ئەم کارە بە ئەنجام بگەیەنین، ئەوا سوودی بۆ نەوەکانی دوای ئێمە دەبێت"،
هەروەها دەڵێت:"سەروەرى لە دەریاکاندا بە ماناى ئەوە دێت کە ئەوەى لە
دەریاکاندا ئامادەیی هەیە، سەروەرى ئەو شوێنەیە".
شایانى باسە کە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران،
لە 2ی ئاب مانۆڕێکى دەریایی لە دوورگەى ئەبو موسا ئەنجامدا، کە مەبەست لێی
پاراستنى ئاسایشی ئاوى کەنداو و دوورگە ئێرانییەکان بوو.
لەو بارەوە
سوپاى پاسداران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە کە "لە مانۆڕەکاندا موشەکی
بالیستیی دەریایی، فڕۆکە و کەشتی بێسەرنشین بەکارهێنراوە" و جەختیشی لەوە کردەوە
کە "بۆ یەکەمجار موشەکی بالیستی "فەتح ٣٦٠" و موشەکی کروزی "قەدیر"
بەکار هێنراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا
ئاماژە بەوەش کراوە، "لە مانۆڕەکاندا کەشتییەک نمایش کراوە کە هەڵگرى موشەکێک
بووە بە مەودای ٦٠٠ کم، جگە لە بەکارهێنانی فڕۆکە و کەشتی بێسەرنشین کە بە زیرەکی
دەستکرد تەیار کراون و بە سەرکەوتوویی ئەرکەکانیان ئەنجام داوە".
سەرچاوە: سپۆتنیک
https://sputnikarabic.ae/20230826/%D8%AE%D8%A7%D9%85%D9%86%D8%A6%D9%8A-%D9%8A%D8%A3%D9%85%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B1%D8%B3-%D8%A7%D9%84%D8%AB%D9%88%D8%B1%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%8A-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D8%AE%D8%B1%D9%88%D8%AC-%D9%85%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%AE%D9%84%D9%8A%D8%AC-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AA%D8%AC%D8%A7%D9%87-%D9%86%D8%AD%D9%88-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%AD%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%AE%D8%B1%D9%89-%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AD%D9%8A%D8%B7%D8%A7%D8%AA-1080437907.html