تاک
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە:
- تورکیا داوای لە عێراق کردووە پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن بکات و ڕێگەی لێبگرێت کە خاکی عێراق بەکاربێنێت.
- هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڵگە و وێنەی ئاسمانی پێشکەشی بەرپرسانی عێراقی کردووە، کە چۆنێتی گواستنەوەی چاکدارانی پەکەکە لە ناوخۆی عێراقەوە بۆ تورکیا دەخاتەڕوو.
- فیدان بەڵگەی چالاکییەکانی پەکەکەی پێشکەش کردووە کە لە قەندیل، مەخموور، سیدەکان و زاپ، هەروەها چەند ناوچەیەکی سلێمانی چالاکن.
- فیدان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی تۆمەتبار کردووە بە هاوکاریکردنی پەکەکە.
فیدان داوای کردووە، کە هیچ سزایەک بە هۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە نەخرێتە سەر وڵاتەکەی، چونکە ئەوە ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێرە، لە بەرامبەردا هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
- تورکیا نەرمی نواندووە بۆ بەردانەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە.
- تورکیا چاوەڕوانی وەڵامی عێراقە و دوای ئەوە ئەردۆگان بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی سەردانی عێراق دەکات.
- چاوەڕوان دەکرێت عێراق بابەتی پەکەکە لە شنگال و مەخمور بەم نزیکانە چارەسەر بکات.
- سوودانی نایەوێت بە هۆی پەکەکەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا تێکبچن.



سەرچاوە
https://twitter.com/hyd_64/status/1695082924624744555?s=48&t=dVLetPKCO3O8JXa_XjZiTA