تاک
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسیویەتی، یەکێک لە هۆکارەکانی بەردەوامبوونی هەناردە نەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە، پێداگری عێراقە لەسەر وەرگرتنەوەی قەرەبووى ئەو زیانانەیە لە ئەنقەرە بە هۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لە سەروبەندی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ عێراق، جموجۆڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان عێراق و تورکیا زیادی کردووە. وەزیری نەوتی عێراق لە تورکیایە و وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز پێی وایە بەشێک لە هۆکارەکانی جموجۆڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەیوەندى هەیە بە هەوڵدانى هەردوولا بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی خاکی تورکیاوە، بەڵام گرنگترین ئەو ئاستەنگانە پێداگری بەغدایە لەسەر وەرگرتنی ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار لە تورکیا، دواى ئەوەى دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تورکیا سزادا بە گێڕانەوەى ئەو پارەیە بۆ بەغدا.
ئەم ئاژانسە هەواڵییە لە زاری بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نووسیویەتی: زۆربەی دانوستانەکانی وەزیری نەوتی عێراق و دەسەڵاتدارانی تورکیا سەبارەت بە چۆنێتی پێدانی زیانەکان بە عێراق و گەیشتنە رێکەوتنە لەو بارەوە.

سەرچاوە: کورد پرێس
https://www.kurdpress.com/news/2759800/%D8%A7%D8%B5%D8%B1%D8%A7%D8%B1-%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%A8%D8%B1-%DA%AF%D8%B1%D9%81%D8%AA%D9%86-%D8%AE%D8%B3%D8%A7%D8%B1%D8%AA-%D8%A7%D8%B2-%D8%AA%D8%B1%DA%A9%DB%8C%D9%87-%D8%A8%D9%87-%D8%AF%D9%84%DB%8C%D9%84-%D8%B5%D8%A7%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%AE%D9%88%D8%AF%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%87-%D9%86%D9%81%D8%AA