تاک

 ڕووخسارێکی شەڕخوازی سەلەفی لە عێراق و سوریا (ئەبو محەممەد جۆلانی) ڕابەری ئێستای هەیئەی تەحریری شام (بەرەی نوسەری پێشوو) لە سوریا، جیهادییەک کە لە دووکەڵی شەڕی عێراق و سوریا سەری دەرهێناوە و بە بڕینی ڕێگەیەکی درێژ، ئاڵۆز و نهێنیئامێز بۆ یەکێك لە بەهێزترین ڕابەرە مەیدانییەکانی میلیشیا سەلەفییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕا.
زۆرێک پێیانوابوو ناو و ناسنامەی واقیعی جۆلانی تەنیا ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی قاعیدە دەیزانن، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ نەمانی دووکەڵی شەڕ و گۆڕانی لە فەرماندەیەکی جیهادییەوە بۆ ڕابەرێکی سیاسی دەوڵەتێکی باوەڕ هەبوو بە ڕزگاری ئیسلامی، کە ناوەندی پارێزگای ئیدلبی سەرسنووری لە باکووری سوریا کۆنترۆڵ کردووە، بووە هۆی ئەوەی توێژینەوەکان لە بارەی جەوهەر و کەسایەتی ئەو لەلایەن دەزگا هەواڵگرییە ڕۆژئاواییەکانەوە ئەنجام بدرێت.
بە لێکدانەوەی پێشینە (وتار، هەڵوێست، چالاکییەکانی) ئیتر تیۆرە پشت بەستووەکان بە ڕەنج و بێبەشی ئابووری و کۆمەڵایەتی (کە هۆکاری دەرکەوتنی ڕابەرە شۆڕشگێڕەکانن) لە بارەی ئەوەوە ڕاست بن.
خۆی بە زانینی ئەوەی کە سیاسەتکردن (بە پێچەوانەی سەربازی) نابێت جێی گومان بێت، لە دوا چاوپێکەوتنیدا وەک بەرپرسێک بە چاکەت و پانتۆڵەوە دەرکەوت و هەوڵیدا کورتەیەک لە بارەی خۆیەوە هاوبەشی پێبکات و کەمێک لە نهێنیئامێزی دەوروبەری بێتە دەرەوە، کارێک کە لە بارەی ڕابەرە جیهادییەکانەوە تابۆیەکە.

جۆلانی سعودییەکی بە ڕەچەڵەک سوری

ناوی ڕاستەقینەی (احمد الشرع)ە، لەدایکبووی 1982 لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستان. باپیرانی گوندنشین بوون، بەڵام خۆی لە خێزانێکی مامناوەندی شاردا گەورە بووە.
(حسین الشرع)ی باوکی ئابووریناس بووە و ساڵی 1946 لە بەرزاییەکانی (جۆلان) لە سوریا لە دایک بووە، لایەنگری بزووتنەوە پان عەرەبییەکان و لە موریدانی جەمال عەبدولناسر سەرۆک کۆماری میسر بووە. لەگەڵ دەرکەوتنی پان عەرەبزیم لە دەیەی 1960 و باڵادەستبوونی حزبی بەعس لە عێراق و سوریا، حسین الشرع لە سوریاوە کۆچی کرد بۆ عێراق بۆ ئەوەی لە زانکۆی بەغدا ئابووری بخوێنێت و دەیەیەک دواتر لەگەڵ دەستپێکردنی بزووتنەوەی ڕیفۆرمخوازی حافز ئەسەد گەڕایەوە بۆ سوریا و لە 1972 تا 1976 کارمەندی وەزرەتی نەوت لە پارێزگای (قنیطرە) بوو.
لەگەڵ دروستبوونی ناکۆکی نێوان حزبی بەعسی عێراقی و حزبی بەعسی سوریا، چوو بۆ عەرەبستان و لە پیشەسازی نەوتی سعودی دەستی بە کار کرد و لە ماوەی مانەوەیدا لە سعودیە چەند کتێبێکی چاپ کرد، کە ناوەرۆکەکەیان بریتی بوو لە هاوکێشەی نەوتی و دامەزرانی ئیمپراتۆریەتە عەرەبییە دەوڵەمەند و گەشەسەندووە ئابووری و سەربازییەکان.
تێڕوانینە پان عەرەبییەکانی بۆ ئۆپێک، بازاڕی نەوت و کۆنترۆڵی ئابووری وزەی تەنیا تایبەت بە عەرەبەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانی.
سەرەتای 1980 دووبارە گەڕایەوە بۆ سوریا و بووە ڕاوێژکاری پیشەسازی نەوتی سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتە (محمود الزعبي) بۆ ئەوەی هاوکاری ئابووری نەخۆشی سوریا لە حکومەتی بنەماڵەی ئەسەد بکات، بەڵام بە هۆی واژۆنەکردنی ڕێککەوتننامەی نایاسایی نەوت لە کابینەکەی زعبی-دا پاکتاو کرا و دووبارە بۆ ماوەیەک گەڕایەوە بۆ عەرەبستان، جۆلانی لەوێ لە دایک بووە. دواتر گەڕایەوە بۆ سوریا و مامەڵەی خانوبەرەی دەستپێکرد و سەرقاڵی بەڕێوەبردنی سۆپەرمارکێت بوو.
لەو کاتەوە خێزانی جۆلانی، وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەچەڵەکی ئەوان لە بەرزاییەکانی جۆلان) نازناوی (نازە) بە واتای ئاوارەی لێنرا، چونکە بۆ دابینکردنی بژێوی لە سوریا بەردەوام لە شوێنگۆڕکێدا بوون.
منداڵی جۆلانی منداڵییەکی ئارام و بێ چەرمەسەری بووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندنی لە خوێندنگەیەک بە ناوی (المزە) لە دیمەشق خوێندووە. بە لەبەرجاوگرتنی ئەوەی باوکی ماوەیەک ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران و دایکی مامۆستا بووە، بەڵام قۆناغی ئارامی جۆلانی لە منداڵیدا، بە خێرایی بۆ سەرکێشی و شەڕانگێزی لە گەنجیدا گۆڕا، بە تایبەتی لە دوای شکستخواردنی لە خۆشەویستیدا لەگەڵ کچێکی عەلەوی (بە بڕوای سەلەفییەکان، عەلەوییەکان کافر و بە باوەڕی عەلەوییەکان، سەلەفییەکان بە دوژمنی سوریا هەژمار دەکرێن)، جۆلانی لە ڕابردوو زیاتر کەلێنی ناو سوریای بۆ دەرکەوت.

گۆڕان بۆ جیهادی

بە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری قاعیدە بۆ سەر ئەمەریکا و دەستپێکی شەپۆلی خۆشحاڵی گەنجانی عرەب بۆ ئەو هێرشانە، جۆلانیش لەژێر کاریگەری ڕووداوەکانی ئەو ساڵانە، یەکەم هێماکانی جیهادی لە خۆیدا دۆزیەوە و بە نهێنی و بەردەوام لە کۆبوونەوە جیهادییەکان لە دەوروبەری دیمەشق (هجیرە، سبنە، دروشا) بەشداری دەرکرد.
لەگەڵ داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە، جۆلانی کە ئوسامە بن لادنی خۆش دەویست، هەلێکی بۆ هاتەپێشەوە بۆ ئەوەی خۆی لە ئەندامانی تری خێزانەکەی، لەوانە باوکی جیا بکاتەوە.
جۆلانی ئەو پان عەرەبیزمەی ساڵانێک بوو باوکی برەوی پێدەدا، بە ناسیۆنالیزمێکی نەزانانە و شکستخواردووی دادەنا، لەبەر ئەوە بەپێچەوانەی باوکییەوە دەیویست لە ناوەندی زریانی ڕوداوەکاندا بێت.

کۆچ بۆ عێراق

دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق، کۆچی کرد بۆ ئەو وڵاتە. بە تایبەتی کە دەوڵەتی ئەسەد لەو ساڵانەدا بە نهێنی ئاسانکاری بۆ جیهادییە سوریاییەکان لە عێراق دەکرد و پشتیوانی دەکردن. سەرەتا جۆلانی چووە ناو گرووپێکی بچووکەوە بە ناوی (سرایا المجاهدین) لە موسڵ. گرووپێک لە دوای دامەزرانی قاعیدە ساڵی 2004 بەیعەتی بە زەرقاوی دا و لەگەڵ هاتنی داعشیشدا بەیعەتی بە داعش دا.

بەندیخانەی بوکا و ناسینی بەغدادی

جۆلانی زۆر زوو دەستگیر کرا و لە کۆتاییەکانی 2004 تا سەرەتاکانی 2008 لە زیندانە جیاجیاکانی ئەمەریکا، لەوانە (بوکا) زیندانی کراوە و توانیبووی بە ناسنامەیەکی ساختە لیژنەی لێکۆڵینەوەی زیندانەکە ڕازی بکات کە هاووڵاتییەکی عێراقییە و سوریایی بوونی خۆی شاردەوە.
لە ماوەی بەندکردنیدا لە بوکا، پەیوەندی نزیکی لەگەڵ کۆمەڵەی جیهادی عێراقی دروستکرد، ئێستا دەزانین کە سەرجەم گەورە فەرماندە و بەرپرسانی داعش لە بوکا یەکتریان بینیوە.
جۆلانی 2011 دوای ئازادبوونی لە بوکا چووە ناو جیهادییەکانەوە. بەڵام زۆری پێنەچوو لە ئازاری 2011دا شۆڕشی سوریا دژی ئەسەد دەستیپێکرد و جۆلانی و بەغدادی کە لە بەندیخانەی (بوکا)وە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ یەکتردا هەبوو، هەلی دەستوەردان لە سوریا و بەرفراوانکردنی جیهادیان بۆ دەرەوەی سنوورەکانی عێراق بۆ ڕەخسا.

گەڕانەوەی جیهادییەک بۆ سوریا

جۆلانی مانگی ئابی 2011 لەگەڵ کۆمەڵێکی بچووک لە جیهادییە عێراقی و سورییەکان چووە سوریا. ئەوان تەنیا 60 کڵاشینکۆفیان پێبوو، بەپێی ڕێککەوتنی پێشتر لەگەڵ بەغدادی، جۆلانی مانگی 1/2012 بە ڕەسمی بەرەی نوسرەی لە سوریا ڕاگەیاند. هەڵبەت ئەم ڕاگەیاندنە بێ ئاشکراکردنی پەیوەندی ڕێکخراوەیی نێوان نوسرە و سەرانی داعش بوو، بۆ ئەوەی بەرەی نوسرە بە خێرایی لە لیستی ڕەشی ئەمەریکادا دانەنرێت، هەرچەندە نوسرە لە سەرەتاوە هەڵگری کولتووری جیهادی قاعیدە و بن لادن بوو لە سوریا.

جۆلانی وەک سیاسەتمەدارێک

ئەو ڕۆژەی بە جارێک بەشێک لە خەڵکی سوریا بە دروشمی (کلنا جبهة النصرة) چوونە پاڵ جۆلانی و دوای دەستپێکی ناکۆکییەکان و جیابوونەوەی جۆلانی لە بەغدادی و داعش، سەودا و خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا دوای ڕووخانی ئەسەد، کاتی خێرایی تێپەڕی و ئەمڕۆ جۆلانی حوکمڕانی پارێزگایەکی سەر سنووری باکووری سوریایە. جێگەیەک ئیتر جیهادیبوون کلیلی مانەوە نییە. ئەوە سیاسەتە بەردەوامی و لەناوچوون تۆمار دەکات. ئێستا جۆلانی لە بواری سیاسەتدا ناچارە لەبەردەم کامێرادا بوەستێت و باوەڕە جیهادییەکانی دژی ئەمەریکا و ئەوروپا ڕەتبکاتەوە و هەر ساتێک بگونجێت ڕووبەڕووی سوپای ئەسەد ببێتەوە.
دەڵێن درەنگ یان زوو لە سوریا دۆزەخێک دروست دەبێت، لەوانەیە ئەو پارچە زەوییەی جۆلانی لەدەست بچێت. لەوانەشە ئەو خەونەی بەرەی نوسرە هەیبوو، بێتەدی. ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە لە ئێستادا جۆلانی سیاسەتمەدارێکی موحفافیزکارە، نەک جیهادییەکی توندڕەو. ئەمڕۆ جۆلانی دەیەوێت ئاسایی دەرکەوێت و لەو بەرگە توندڕەوییەی داعش و قاعیدە بێتە دەرەوە، هاوکات چاوەڕوانی ئاسۆیەکە بۆ ئەوەی بە عەبای ڕەشەوە خەونی شەکانەوەی ئاڵای دەوڵەتی ئیسلامی لە دیمەشق و بەرهەیوانی کۆشکی موهاجرین ببینێت.
لەم ساڵانەدا چەندین جار پاگەندەی کوژرانی جۆلانی لەلایەن ئەمەریکاوە ڕاگەیانراوە، بەڵام بەدرۆ خراونەوە. لە نێوان خەون و ڕابردووی جۆلانی و چارەنووس و داهاتووی ئەودا، کات دادوەری دەکات.


سەرچاوە
https://twitter.com/E_Aria_N/status/1679759364801040384