بەھای خەڵاتی (هێلدا دۆمین) 15 ھەزار یۆرۆیە جگە لە بەھا مەعنەوییەکەی. بەو نوسەرە بێگانانە دەدرێت، کە بەرھەمەکانیان بە زمانی ئەڵمانیی بڵاوکردوەتەوە و لە تاراوگه دەژین، دوێنێ سێشه‌ممه نوسەری دیاری کورد (بەختیار عەلی) لە مەراسیمێکدا لە (راتهاوس)ی شاری هایدلبێرگ له ئه‌ڵمانیا بە ئامادەبونی دەستەبژێرێک لە میوانان و ئەدەبدۆستان، خەڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2023 پێبەخشرا.
د. هێرش ره‌سوڵ، له لاپه‌ڕی خۆی له تۆڕی فه‌یسبوك زانیاریی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن به‌ختیار عه‌لی بڵاوكردوهتهوهو وێنه‌كانیشی لێوه‌رگرتوه و نوسیویه‌تی: "ئەوەی گرنگە رێکخەرانی خەڵاتەکە (بەختیار عەلی)ـان وەک خەڵکی (ھەرێمی کوردستان) ناساندوەو دەستەی سوێندخواردن و دابەشکەرانی خەڵاتەکەش لە بەیاننامەکەیدا لە مانگی تشرینی دوەمی 2023 رونیکردەوە، لە دنیایەکی پڕ لە تەنگژە و شەڕدا، ئەدەبیاتەکەی (بەختیار عەلی) بە نمونەیەکی بەرزی مرۆڤانە دادەنرێت، هاوكات وەک "گێڕەرەوەیەکی بەھێز و بەتوانا" وەسفی (بەختیار عەلی) دەکەن، کە شەڕ و توندوتیژیی و ھەزاران کوشتنی کردوە بە چیرۆکی زیندوو".
لیژنەی دادوەرانی خەڵاتی (هێلدا دۆمین) لە راگەیەنراوی پێبەخشینی خەڵاتەکە، بۆ (بەختیار عەلی) نوسیویانە: "نوسین و کارە ئەدەبییەکانی بەختیار عەلی لە جیهانێکی پڕ لە تەنگژە و جەنگدا ئاوڕیان لە مرۆڤایەتیی داوەتەوە، رۆمانەکانی چیرۆکگەلی گەورەی هاوڕێیەتیی و ناپاکیی و ئازارن، چیرۆکی گەڕان بە دوای راستیی و ئاشتبونەوەن بەبێ تۆڵەسەندنەوە، ئەدەبیاتێکی جیهانیی پڕ لە جادوی هەیە، بەبێ چاوپۆشین لە قێزەونییەکانی جەنگ".
له‌به‌رامبه‌ریشدا بەختیار عەلی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ده‌ڵێت: "خەڵاتەکە بە موڵکی ئەدەبیاتی بێ‌ناز و بێخزمەتی کورد
دەزانم، ئەدەبیاتێک زوڵم و ستەم نەیهێشتوە بناسرێت، شکاندنی ئەو دیوارە کە بە دەوری زمان و ئەدەبی کوردی‌دا هەڵچنراوە ئاسان نییە، من لەو ساڵانەدا چیم بۆ کرابێت و لە دەست و توانامدا بووبێت کردومە، خۆشبەختم ببینم ئەدەبی کوردیی سنورەکان دەبڕێت و دیوارەکان دەشکێنێت. بەڵام ئەوەیە دوای هەمو رێزلێنانێکی وا بە بەها ئەرکەکان سەختتر دەبن".
خه‌ڵاتی هێلدا دۆمین به به‌خیتار عه‌لی به‌خشرا
