تاک

ئەم کتێبە، بەرهەمی وەرگێڕانی سەنتەری خەمڵاندنی هەڕەشە و مەترسییەکان- کوردستان- ـە، بە شێوەی ئۆنلاین، بەردەست خراوە. لە خوارەوە دەتوانن بە فایلی پی-دی-ئێف کتێبەکە دابگرن.

پوختەی کتێبەکە

هێزى دەریایی هەمیشە بە یەکێک لە پایە بنەڕەتییەکانى تواناى دەریایی وڵاتەکان ئەژمار دەکرێت. ئێران بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە لە کۆنەوە خاوەن هێزى دەریایی بووە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانى سوودى لێ وەرگرتووە. هێزى دەریایی ئێران گۆڕانى زۆرى بەسەردا هاتووە و ڕەهەندێکى جێگیرى نەبووە. لە ماوەى دە ساڵى ڕابردوودا و بە لەبەرچاوگرتنى دیدى بەرپرسانى تایبەت بە پەرەدان بە هێزى دەریایی، لەم نوسینەدا هەوڵ دراوە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانى تواناى ئێران بکرێت.
بەپێى دەرەنجامەکان دەرکەوتووە کە هێزى دەریایی بە سوود وەرگرتن لە دوو بنەماى بەڕێوەبردنى سەربازى، واتا هێزى تاکتیکی و ستراتیژی، تواناى ئێرانى خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە، (ندسا) وەک هێزى دەریایی تاکتیکی بە ئەنجامدانى ڕۆڵى سەربازى و چاودێرى بنەماى هێزى ڕەق لە سنوورى دەریایی ئێران و (نداجا) وەک هێزى دەریایی ستراتیژی ڕۆڵى دیموکراتییانە دەگێڕێت لە زەمینەى هێزى نەرم لەناو دەریا دوورەکاندا. بە تێهەڵکێشکردنى ئەو دوو هێزە دەریاییە، تواناى دەریایی هۆشمەندى ئێران دروست دەبێت.

بۆ داگرتنی کتێبەکە کلیک لێرە بکە