ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی٤ـی٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان فۆڕمی ئەستۆپاکی واژۆ کرد، کە لەلایەن دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە ئامادە کراوە.
دوای پڕکردنەوە و واژۆکردنی فۆڕمەکە، لاهور شێخ جەنگی داوای لە هەموو هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەکان و هەڤاڵانی نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمان و سەرجەم پۆستە حکومییەکان کرد کە ئەم فۆڕمە پڕ بکەنەوە و پابەندبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە، بە مەبەستی پەیڕەوکردنی شەفافیەت و بەرنامەی ئەستۆپاکیی حزبی کە ساڵانە لە لایەن دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادە دەکرێت.