ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایده‌كات، له‌كۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتى‌و یه‌كێتى پێیانڕاگه‌یاندون، کۆتایی بەقۆرخکاری بازاڕ بهێنن، ده‌شڵێت:”وەک گۆڕان بەشداریمان لەحکومەت هۆکارنییە بۆ بێدەنگیمان لەئاست خراپیەکان”، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “جەختدەکەینەوە، ھەواڵی وەرگرتنی بودجە یان بڕە پارەیەک لەپارتی یان ھەر حزبێکی سیاسیی دیکە، زانیارییەکی ناڕاست‌و بێبنەمایە”
عومه‌ر سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “خەڵکی کوردستان خەباتی بۆ خۆشگوزەرانی کردوە بۆیە دەبێت ژیان‌و بژێویان پارێزراوبێت‌و ژیانێکی شایستەیان بۆ دابینبکرێت، ئێمەش وەک گۆڕان بەشداریمان لەحکومەت هۆکارنییە بۆ بێدەنگیمان لەئاست خراپیەکان‌و وەک هەمیشە داکۆکیکاری مافەکانی خەڵکین‌و کار بۆ باشکردنی ژیانیان دەکەین”.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌دوا کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان كردوه له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم‌و وتویه‌تى:”بەڕونی بەیەکێتی‌و پارتیمان وتوە، پێویسته کۆتایی بەقۆرخکاری بازاڕ بهێنن‌و ڕێگریی بکەن لەبەردەوامی قاچاخی سنورەکان‌و دۆخ‌و بژێوی خەڵک باشبکەن”.
ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌و تۆمه‌تانه‌ش كردوه كه ده‌كرێنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌یی‌و جه‌ختیكردۆته‌وه، “وتەبێژی گۆڕان ڕونکردنەوەی پێوستیداوەو ئێمەش جەختدەکەینەوە، ھەواڵی وەرگرتنی بودجە، یاخود بڕە پارەیەک لەپارتی دیموکراتی کوردستان، یان ھەر حزبێکی سیاسیی دیکە، زانیارییەکی ناڕاست‌و بێبنەمایە”.
له‌باره‌ى دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕانیش عومەر سەید عەلی ته‌ئكیدیكردۆته‌وه، “لەئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی خۆڕێکخستنەوەو هەڵبژارنی ناوخۆیی‌و کۆنفڕانسی نیشتیمانی بەڕێوەدەچێت”.
ئه‌م قسانه‌ى ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان له‌میانى كۆبونه‌وه‌یه‌كى حزبیدا هات كه ئەمڕۆ بەئامادەبونی سکرتێری کاروباری باژێڕەکان‌و باژێڕوانی سلێمانی، لەگەڵ ڕایەڵەی پیشەوارانی بازاڕی سەر بەئەنجومەنی قەزای سلێمانی ئه‌نجامیداوه.