لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بارەگای رەوتی حیکمەی نیشتمانی و لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی بەرەی رزگاری و پەرەپێدان کۆبووەوە.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی نێوان ئوسامە نوجێفی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای ئەمینداریەتی گشتی پرۆژەی نیشتمانی بکات و لەگەڵ شێخ جەمال زاری، ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی کۆببێتەوە، کە ئەویش سەرکردەیەکی سوننەکانە.
هەر لە بەردەوامی سەردان و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا بڕیاروایە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و هەروەها نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆببێتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە بەغدا
