وێنەیەکی بەئازاری نەخۆشێکی کۆرۆنا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە کە تیایدا دوو دەستکێشی پڕ لە ئاوی گەرم کراون بە دەستییەوە تا نەخۆشەکە وا هەست بکات کەسێک دەستی گرتووە و هەروەها یارمەتی نەرمکردنەوەی دەستەکانی بدات، ئەوەش ژیانی پڕ لە ئازاری ئەو کەسانە نیشان دەدات کە بە دەست ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنن. 

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی بەڕازیل وێنەکە لە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ساوپاولۆ لە بەرازیل گیراوە و ئەو ئازارە گەورەیە نیشان دەدات کە بەهۆی کۆرۆناوە لە جیهاندا دروست بووە و کەسانێکی زۆر پێوەی دەناڵێنن.

 

وێنەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و خەڵک بە “نیشانەیەکی تراژیدیی نەخۆشییەکە” ناوی دەبەن کە تیایدا دوو دەستکێشی پڕ لە ئاوی گەرم کراوە بە دەستی توشبوویەکەوە تا وا هەست بکات کەسێک دەستی گرتووە و هەروەها یارمەتی نەرمکردنەوەی دەستەکان دەدات کە سڕ بوون.

ئەو وێنەیە سەرەتا لەلایەن پەرستارێکەوە لە یەکەی چاودێر ورد لە ڤیلا پرادۆ ( UPA )  بڵاوکرایەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو، “ئەوە بەس نییە کە پرۆفیشناڵ بیت، بەڵکو دەبێت مرۆڤێکی هاوسۆز بیت.”

 

لەدوای ئەوە، ستافی نەخۆشخانەکە بڕیاریانداوە تەکنەلۆژیایەک بەکاربهێنن بۆ ئەوەی وا لە نەخۆشەکە بکات کە هەست بکات کەسێک دەستی گرتووە.

 

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە وێنەکەیان بینیوە، ڕێزی خۆیان بۆ کاری کارمەندانی تەندروستیی لە جیهاندا نیشانداوە.