وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رەتیکردەوە، بزوتنەوەکە هیچ بڕەپارەیەکی لە پارتی یاخود هەر حزبێکی دیکە وەرگرتبێت.

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هەواڵی وەرگرتنی بودجە یاخود بڕە پارەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان یان هەر حزبێکی سیاسی دیکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، زانیارییەکی ناڕاست و بێ بنەمایە”.

ئەم راگەیەندراوەی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان پاش ئەوەدێت کە چەند رۆژ پێش ئێستا، فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا بزوتنەوەکەیان بە ورگرتنی پارە و بودجە لە پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتبارکرد.