بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بوومەرلەزەیەکی دیکەی قەزای پێنجوێنی هەژاندووە بەڵام زیانی بەدواوە نەبووە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10:16 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی٤ی٢٠٢١، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.7 پلە بەپێوەری ریختەر و بەدووری ٨ کیلۆمەتر لە پێنجوێن و قوڵایی ١٢ کیلومەتر ژێر زەوی روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

هاوکات میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو چەند بوومەلەرزەیەک لە شاری بانەی سەر بەپارێزگای سنە روویانداوە و خەڵک لە ترسی بوومەلەرزەکان لە ماڵەکانی خۆیان چوونەتەدەر.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ٦ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.3 پلە بەپێوەری ریختەر و بەقوڵی ١٠ کیلومەتر پێنجوێن و سنورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەیک کەس بەسوکی برینداربوون.