د. شێركۆ عهبدوڵا
* قاوە؛ شتێکە لە کافتریاکاندا لەگەڵ ئاودا بۆت ئەهێنن.
* کارەبای حکومی؛ ئەو کارەبایەیە کە وەختێ کارەبای موەلیدە هیلاک ئەبێ یەک دوو سەعاتێک یارمەتی ئەدات.
* بەهاری وشک؛ بەو بەهارە دەگوترێ کە دەتوانیت بە رێواسەکەی ئاگر بکەیتەوە.
* ژنی باش؛ بریتییە لەو ژنەی کە دوای پێکی چوارەم ئینجا لێت ئەپرسێ ئایا خۆشت دەوێم.
* حیزبی کوردی؛ واتە ئەو حیزبەی کە لە رقی حیزبەکانی تر هەموو شەرتێکی پارتی قبووڵ ئەکات.
* رەمەزان؛ دوایین شتە کە حکومەتی هەرێم نیازی وایە بە موساطەحە بیدات بە کەرتی تایبەت.
* ددانی هۆڵیوودی؛ جۆرە دانێکی گرانبەهایە کە ئینسان دڵی نایەت دەنکێ گوڵەبەڕۆژەی پێ بخوات.
* موتەخەلیف؛ بنیادەمێکە هێشتا فێر نەبووە بە دوودەکی بڵێ هاوڕەگەزبازی نەرێنی.
٭ کۆرۆنا: جۆرە هەڵامەتێکی کوشندەیە کە بە هیچ شێوەیەک پێش سەعات نۆی شەو بڵاو نابێتەوە.
* خوێڕی؛ لەو عوتڵەیە دەچێ کە رێکەوتی جومعە دەکات.
* کوردستان؛ ئەو وڵاتەیە کە ئەگەر بڵێی دەنگوباس چییە؟ مەعنای وایە ئۆپۆزیسیۆنیت.
Be the first to write a comment.