میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، پیاوێک لە پارێزگای ئەهوازی ئەو وڵاتە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە، چوار ئەندامی بنەماڵەی ژنی یەکەم و چوار ئەندامی بنەماڵەی ژنی دووەمی بە چەک کوشتووە، دواتریش خۆی کوشتووە.
لەوبارەیەوە، جەمال عالەمی نیسی قائیمقامی ئەهواز بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دوای کوشتنی چوار ئەندامی بنەماڵەی ژنی یەکەمی، پیاوەکە چووە بۆ شارۆچکەی کارون و لەوێش باوک و دایک و منداڵ و برازایەکی ژنی دووەمی کوشتووە.
دەشڵێت، پاش کوشتنی ئەو هەشت کەسە، پیاوەکە خۆیشی کوشتووە و لە ئێستادا لیکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
قائیمقامی ئەهواز باسی لەوەشکردووە، كە ئەو کەسە پێشینەی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانی هەبووە و دانیشتووی ناوچەی زەرگانی ئەهواز بووە.
Be the first to write a comment.