پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تاوانبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 22 هەزار دۆلاری لە ماڵێک دزیبوو.
دوای ئەوەی رۆژی 23ی مانگی رابردوو هاوڵاتیەک لە سلێمانی سکاڵای تۆمار کرد کە دز چۆتە سەر ماڵەکەی و پارەی لێ براوە، پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوو توانرا بزانرێت کە تاوانبار پێشتر لەو ماڵە کاری کردووە و هەمان کەسیش پارەکەی دزیووە
تاوانبار زانیویەتی کە لەو رۆژەدا خاوەن ماڵەکان لە ماڵ نابن و بە هەلی زانیوە بڕە پارەکە بدزێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان ئەمڕۆ رایگەیاند کە لە ئێستادا تۆمەتبار (آ.گ) بر بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و توانراوە دەستبەسر بڕە پارەکەشدا بگیرێت کە دزیبووی
Be the first to write a comment.