عارف قوربانى
وا نزیك ده‌بینه‌وه له حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی داعش، دوای ئه‌م حه‌وت ساڵه نه‌ك هێشتا ئه‌و گومانانه‌م نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه كه له هاتنی داعشه‌وه لام دروستبووبوون به‌وه‌ی ئه‌م هێزه هه‌ڵقوڵاوی ناو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی سونی نین و دروستكراوی ده‌زگا هه‌واڵگرییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانن بۆ كۆمه‌ڵێك ئامانج. به‌ڵكو رۆژ له دوای رۆژ دیمه‌نه‌كان له‌لام روونتر ده‌بنه‌وه و راستی ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه داعش دروستكراوی خۆیان بوو. هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی له دیزاینی داعش به‌شداربوون و ئه‌وانه‌شی له سیناریۆی هاتنیان و رووداو و لێكه‌وته‌كانی ده‌ركه‌وتنیانه‌وه دواتر بوونه ته‌ره‌ف، هه‌ریه‌كه و به‌شی خۆی ده‌ستكه‌وتی له داعش چنییه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ك پرسیارێك ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه ئایا هه‌موو ئامانجه‌كان به‌دی هاتن و داعش كاری ته‌واو بوو؟ یاخود هێشتا كاری زیاتریان به داعش ماوه و له داهاتوودا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كان، داعش به‌كار ده‌به‌نه‌وه؟
ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌نده جیهانییه‌كان زۆر به گه‌رمی باسی سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كرێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به ئه‌گه‌ری خۆڕێكستنهوهی چه‌كداره په‌رته‌وازه و هه‌ڵاتووه‌كانیان ده‌كات، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ژماره‌ی جۆراوجۆری گرووپ و چه‌ك و تواناكانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو كه به مه‌زه‌نده‌ی 14 بۆ 18 هه‌زار چه‌كدارێك ده‌خه‌مڵێندرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساته‌كانی كۆتایی شه‌ڕی داش (هه‌ر له فلیمی هیندی ده‌چوو) كاتێك چه‌ند هه‌زار چه‌كدارێكی داعش له شارۆچكه‌یه‌ك گه‌مارۆدراون و دواتر شاره‌كه رزگار دهكراو ئاسه‌واری چه‌كداره‌كان دیار نه‌ده‌ما، رێی تێده‌چێت ئه‌و ژمارانه له راستییه‌وه نزیك بن كه بۆ مانه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش ده‌خه‌مڵێندرێن. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م 18 هه‌زار چه‌كداره له‌كوێن، وا گومان ده‌كرێت مابنه‌وه و خه‌ریكی خۆڕێكستنهوه بن؟
هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی داعش وه‌ك سنووری خه‌لافه‌ته‌كه‌ی د‌یاریكردبوو، له شه‌ڕی دژ به داعش و پرۆسه‌ی رزگاركردنی جوگرافیای داعش، هه‌موویان له ده‌ستی داعش ده‌رهێندران و زۆربه‌یان له كاتی پرۆسه‌كه و دوای ئه‌وه‌ش وێران كران. ئه‌و جوگرافیایه‌ی داعش پێیدا تێپه‌ڕی زۆرێكیان به كه‌ڵكی ژیان نه‌ماون، خه‌ڵكه‌كه‌شی زۆربه‌ی كوژراون، ئه‌وانه‌شی ئاواره‌بوون و دواتر به‌شێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه زۆرێكیان له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه كرانه ئامانج و به هه‌زارانیان تاوەکو ئێستا بێسه‌روشوێنن، خه‌ڵكێكی كه‌م له هه‌ندێ ناوه‌ندی شاره‌كان ماونه‌ته‌وه. واتا هێشتا ده‌رفه‌تی ئاوه‌دانی و ژیان بۆ ئه‌و ناوچانه دروستنهكراوهتهوه، كه واتە هیچ لۆژیكێك ئه‌وه ناسه‌لمێنێ ئه‌و خه‌ڵكه لێقهوماوهی جوگرافیای داعش كه له دوای جه‌نگ ماونه‌ته‌وه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت هه‌زاران چه‌كدار حه‌شار بده‌نه‌وه و بیانپارێزن و بیانژێنن. ئه‌ی ئه‌و لایه‌نه كێیه كه توانیی شاردنه‌وه‌ی 18 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه؟ ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه كامه‌یه كه به‌نهێنی و دوور له‌چاوی خه‌ڵك توانیی دابینكردنی خواردنی رۆژانه‌ی 18 هه‌زار كه‌سی هه‌یه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه لێده‌گه‌ڕێم و دێمه سه‌ر به‌شێكی دیکەی ئامانجی وتاره‌كه‌م كه كاریگه‌ری و لێكه‌وته خراپه‌كانی شه‌ڕی داعش بوو له‌سه‌ر به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌و ئه‌گه‌ره مه‌ترسیدارانه‌ی له‌سه‌ر سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشه‌وه دروست ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر پێشتر یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دروستكردنی داعش بۆ ناردنه‌وه‌ی تووندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی ناو ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی بووبێت بۆ شام و ده‌سته‌به‌ركردنی جوگرافیایه‌ك بۆ له‌ناوبردنیان وه‌ك له شه‌ڕی داعشدا بینیمان به هه‌زاران چه‌كداری داعش كوژران كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه بوون، به‌ڵام به‌هۆی لێشاوی كۆچ و ئاواره‌ییه‌وه به هه‌زارانی دیکە روویان له ئه‌وروپا كردووەته‌وه. ره‌نگه بۆ وڵاتانی پێشووی یه‌كێتیی سۆڤێت و رووسیای ئێستا ئه‌مه راست بووبێت كه چیچان و وڵاتانی قه‌وقازیان له تووندڕه‌وه‌كانی ئیسلامی پاككرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆچی ئاواره‌یی روویی له‌و وڵاتانه نییه ده‌رفه‌تی دروستبوونه‌وه‌یان كه‌متربێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وروپا ئه‌م هاوكێشه‌یه ئه‌نجامێكی پێچه‌وانه ئه‌دات بە ده‌سته‌وه.
واتا ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا به‌به‌شدارییان له سیناریۆی داعش توانیبێتیان بژاری ناو كۆمه‌ڵگەكانی خۆیان بكه‌ن و هه‌زاران گه‌نجی تووندڕه‌ویان نارده شام و له‌وێ له‌ڕێگه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانه‌وه كوشتن‌یان، ئێستا له‌و ژمارانه زیاتر روویان كردووەته‌وه ئه‌وروپا، تا نائارامی و شه‌ڕ و كوشتاریش له ناوچه‌كانی سووریا و عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچه‌كه به‌رده‌وام بێت ئه‌م مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئه‌وروپا زیاتر ده‌بێت. كه‌واتە ئه‌گه‌ر سیناریۆی داعش به‌شێكی بۆ بژاری كۆمه‌ڵگه نائیسلامییه‌كان بووبێت له تووندڕه‌ویی ئیسلامی، ده‌بێت ئه‌و دیوه‌شی له‌به‌رچاو بگیرێت به‌هۆی شه‌ڕ و ئاواره‌ییه‌وه هه‌میشه ده‌رگەی گه‌یشتنه‌وه به ئه‌وروپا بۆ ئیسلامییه تووندڕه‌وه‌كان كراوه‌یه.
رێگه‌ی دروست بۆ كۆتایی تووندڕه‌ویی، دروستكردنی ده‌رفه‌تی ژیانه له‌و وڵاتانه‌ی به سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تووندڕه‌وی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، كه ئه‌مڕۆ عێراق و سووریا دیارترینیانن. ئێستا خه‌ریكه له به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی بڕیاری وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌م تێگه‌یشتنه دروست ده‌بێت كه ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و هه‌لومه‌رجێكی گونجاو بۆ ژیانكردن له‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانن، ئه‌گه‌ری زۆره جۆرێك له ئارامی و سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه كه هێشتا جیهان لێی تێنه‌گه‌یشتووه یان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دیکەی كێشه و ناسه‌قامگیری دركی پێنه‌كردووه، كه ئه‌ویش مانه‌وه‌ی (حه‌شدی شه‌عبیه).
چونكه له بنه‌ڕه‌تدا حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك پێویستییه‌ك به‌رانبه‌ر به داعش دروستكرا و بوون به دووانه‌یه‌كی یه‌كدی ته‌واوكه‌ر. پێكه‌وه ئه‌و ئامانجانه‌یان به‌دیهێنا كه داعشی بۆ دامه‌زرێندرا. بۆ داهاتووش ئه‌م هاوكێشه‌یه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. (لازم و مه‌لزومی یه‌كدین). داعش هه‌بوو، پێویست بوو حه‌شدیش هه‌بێت. ئه‌گه‌ر بڕیاره داعش نه‌مێنێت، پێویسته حه‌شدی شه‌عبیش نه‌مێنێت. چونكه مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌سته‌به‌ری ئه‌و هه‌لومه‌رجه ده‌كات كه داعش‌یش بمێنێته‌وه. بۆیه پێش هه‌ر شتێك ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌دوای ئارامی و سه‌قامگیرییدا ده‌گه‌ڕێن، یاخود گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی پێویسته له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و ئاوه‌دانی، یارمه‌تیده‌ری به‌دیهاتنی سه‌قامگیری بن، ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش به‌گرنگییه‌وه ببینن تا حه‌شدی شه‌عبی بمێنێت ئارامی و سه‌قامگیری له‌و ناوچانه و عیراق و سووریا به‌تایبه‌تی دروست نابێته‌وه. تا سه‌قامگیریش له‌و زۆنه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی تووندڕه‌وی وێنا ده‌كرێت دروستنه‌كرێت، ئه‌و ده‌رگایانه‌ش به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه كه تووندڕه‌ویی لێوه ده‌ربازی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌بن.
Be the first to write a comment.