سنورمیدیا –
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆ بكات لەبارەی چۆنییەتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
پێشتر سنورمیدیا بڵاویكردەوە، خشتەی مووچە گۆڕانكاری بەسەردادێت و ئەو وەزارەتانەی مووچەیان كەمە دەهێنرێنە سەرەتا و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هەمان پرس بڕیاری كۆتایی بدات و لەگەری بڕیاردان بە گۆڕانكاری لە خشتەی مووچە، سبەینێ پێنجشەممە 7-9-2023، دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.