ڕۆژی هەینی سەركردەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان، لە قەزای پێنجوێن لە هەوڵێكی تیرۆركردن بە درۆن لە لایەن توركیاوە ڕزگاری بوو.

سەرچاوەیەك بە سنورمیدیای راگەیاند، ڕۆژی هەینی سەركردەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیاو لەڕێگەی مەرزی باشماخەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی توركیا ویستویەتی لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە تیرۆری بكات.

ئەو سەركردەیەی پارتی كرێكارانی كوردستان لەگەڵ داغڵ بوونی بە هەرێمی كوردستان تا گەیشتنی بە شوێنی مەبەست هەشت ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆری گۆڕیوە، هەربۆیە توركیا نەیتوانیوە تیرۆری بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە ڕۆژی هەینی لە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەو هۆیەشەوە سێ هاوڵاتی بە ڕەگەز عەرەب كۆچی دواییان كرد.

سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، ئەو سەركردەیەی پەكەكە، ئەركی دابینكردنی پارە و چەكی پێشكەوتووە بۆ گەریلاكان.

ئەمە لە كاتێكدایە ڕۆژی هەینی لە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەو هۆیەشەوە سێ هاوڵاتی بە ڕەگەز عەرەب كۆچی دواییان كرد.

ڕۆژی 21-3-2023، محەمەد شیاع سودانی، سەردانی وڵاتی توركیای كردوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە و لەدوای ئەو سەردانەوە تا ئێستا سوپای توركیا 665 هێرشی ئاسمانی كردووەتە سەر خاكی هەرێمی كوردستان.