سنورمیدیا – تایبەت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی پەیوەندییەكانی ئاسایی بووەتەوە .
سەرچاوەیەكی تایبەت بە سنورمیدیای راگەیاند، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پەیوەندییەكانی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی دورخراوەی حزبەكەی ئاسایی كردووەتەوە و چەندین جار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە گفوتوگۆیان كردووە.
لەبارەی هەڵبژاردنەوە بۆ چوونەكانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و لاهور شێخ جەنگی نزیكن لەیەكەوە “هەردولاش پێیان وابووە نابێت لە هەڵبژرادنی ناوچە جێناكۆكەكان لاهور شێخ جەنگی و یەكێتی بكەونە دوو بەرەی جیاوە”.
سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە هەوڵی ئەوەدایە پەیوەندییەكانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی ئاسایی بكاتەوە و بە سەركردەكانی حزبەكەی وتووە”پێش هەڵبژاردن لاهور شێخ جەنگی، بگەڕێننەوە ناو یەكێتی”.