سنورمیدیا – تایبەت
لاهور شێخ جەنگی سورە لەسەر بەژداریكردن لە هەڵبژاردنی ناوچە جێناكۆكەكان و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە ئێستاشدا ئامادەكاری دەستپێكردووە.
سەركردەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی بە سنورمیدیای راگەیاند، لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دروستكردنی لیست و بەشداری هەڵبژاردنی ناوچە جێناكۆكەكان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
وتیشی” ئێمە دەمانەوێت كورد بە یەك لیست بەژداری هەڵبژاردنی ناوچە جێناكۆكەكان بكات، بۆ ئەم مەبەستەش لەماوەی ڕابردووشدا دەستپێشخەریمان كردووە بۆ لایەنە سیاسییەكان”.
جێگەی ئاماژە بۆكردنە، ئەمڕۆ یەكشەممە 30-7-2023، ژمارەیەك میدیای هەرێمی كوردستان هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە “لاهور شێخ جەنگی، پەشیمان بووەتەوە و بەشداری هەڵبژاردن ناكات”.