لەلایەن دادگاى هەولێرەوە سزاى چوار ساڵى دیکە زیندانیی بەسەر شێروان شێروانى سەپێنرا، پارێزەران و چالاکوانانیش ئەم بڕیارە بە بڕیارێکى سیاسی ناودەبەن.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا پارێزەرى شێروان شێروانى رایگەیاند؛  بەپێى دوو ماددەى 298 و 295 سزاى شێروان شێروانى دراوە و بەپێى یەکێک لەو ماددانە دوو ساڵ و شەش مانگ و بەپێى ماددەیەکى دیکەیش ساڵێک و شەش مانگ سزا دراوە.

دەشڵێت: ئەمڕۆ دادگا کەوتە ژێر فشارێکى سیاسى و دادگا کەوتە ژێر فشارى کەسایەتى و یاسا لە هەرێمى کوردستان سەروەر نەبوە

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیشدا لەلایەن بەشێک لە چالاکوانانەوە ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە ئەم سزایە بە هیچ جۆرێک یاسایی نییە و شێروان شێروانى هیچ تاوانێکى لەسەر نەبوە و ئەم بڕیارەیش بە “سیاسى و کەسى” ناودەبەن.