نوێنەری خۆپیشاندەرانی کفری رایدەگەیەنێت؛ سەرباری بەڵێنەکان، بەڵام تائێستا زۆربەی داخوازییەکانی دانیشتوانی کفری جێبەجێ نەکراوە و بەردەوام دەبن لە مانگرتن.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، نوێنەری خۆپیشاندەرانی کفری رایگەیاند؛ هێشتا زۆربەی داخوازییەکانی دانیشتوانی کفری جێبەجێ نەکراوە و بەردەوام دەبن لە مانگرتن.
وتیشی: داواکارین حکومەتی هەرێم بەزویی بەڵێنەکان جێبەجێ بکات و داواکارییەکانیان بە هەند وەربگرێت.
نوێنەری خۆپیشاندەرانی کفری سوپاسی هاوڵاتیانی ناوچەکە و کەسایەتییەکانی کرد بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی مەدەنی هاوڵاتیانی کفری.