سنورمیدیا –
لەماوەی پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان، 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەش دەڵێت” دەتوانین گەشتیاری بیانی زیاتر بهێنینە پارێزگاكەمان”.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە رایگەیاندووە، تەنیا لە ماوەی پشووی ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگەی ھەڵەبجەیان کردوە، لەو ژمارەیە ٢٥ ھەزار گەشتیاریان، خەڵكی هەرێمی كوردستانن و ئەوانی دیكەش زۆربەی خەڵكی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون.
وتیشی”ئەمساڵ خەڵك لە باكور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و كەنەداوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەیان كردووە”.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە یەكەمین جارە لەمێژووی ئەوشارە، ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار لەو ماوەیەدا سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی بكەن.
سەبارەت بە كاری كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی وتی” لە پشووی ڕۆژانی جەژن بەردەوامبووین لەكاركردن، لەو ماوەیەش 13 فرۆشتگا بەهۆی گرانفرۆشییەوە سزا(غەڕامەكردن بە پارە) دراون و فرشگایەكیش ئاگاداركردنەوەی بۆ كراوە.