سنورمیدیا –

ئەمڕۆ بە فەرمی دەست بە مامەڵەی خانەنشینكردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێت.

لەمبارەیەوە سامان ئەحمەد بەكر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە”سنورمیدیا”ی ڕاگەیاند: ” ئەمرۆ یەکشەمە 2-7-2023، دەست دەكرێت بە مامەڵەی خانەنشینكردنی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان.“

وتیشی”ڕێژەی مووچەی خانەنشینكردنی ئەندامانی پەرلەمان جیاوازە، خزمەت و تەمەن و بڕوانامە، پێوەرە بۆ دیاریكردنی بڕی مووچەكەیان و بە كۆی گشتییش بەپێی یاسای چاكسازی، لە باشترین حاڵەتدا %50ی مووچەی ئێستایان تێناپەڕێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد” تائێستا تەنها حەوت پەرلەمانتار مووچەی خانەنشینیان ڕەتكردووە تەوە و ناشزانین چەند پەرلەمانتاری دیكە مووچەی خانەنشینی ڕەتدەكەنەوە”.