به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، 24ی6ی2023، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی وریا شەریفی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو؛ وریا شەریفی کە تەمەنی 27 ساڵە و خەڵکی شاری بانە بووە، سەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، لە کاتێکدا ئەم کۆڵبەرە خاڵی سنووریی كوردستانی ئێرانی دەرباز کردووە و لە گوندی هەنگەژاڵ نزیک بووەتەوە، هێزە ئه‌منییه‌كانیش بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە تەقەیان لێ کردووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی2023دا، لانی کەم 8 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و 36 کۆلبەریش بریندار بوون. شەش کەس لەو کۆڵبەرانە لە سنووری بانە کوژراون.