سنورمیدیا
بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان دوو هێزی ئەمنی شاری سلێمانی ڕوویداو بەو هۆیەوە دوو ئەندامی هێزەكانی ئاسایش بریندار بوون.
بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش، بەپێچەوانەی ئاراستەی ڕۆشتنەوە لە شەقامی مەلیك مەحموود خوار بەنزینخانەی بینایی دەڕۆن، بەوهۆیەوە پۆلیسی سلێمانی رایان دەگرێت و پێیان دەڵێت ڕۆشتنەكەیان پێچەوانەیە.
سنورمیدیا ئەوەی زانیوە، لەنێوان ئەندامێكی هێزەكانی ئاسایش و ئەندامێكی هێزەكانی پۆلیس گرژی دروست دەبێت و پاشان كێشەكە گەورەتر دەبێت و دەبێتە پێكدادانی چەكداری و بەو هۆیەشەوە دووئەندامی هێزەكانی ئاسایش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سنورمیدیا كەوتووە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.