په‌یمانگه‌ی واشنتۆن رایگه‌یاند كه دابه‌شبوونی ناوخۆییه‌كانی كورده‌كان هاوكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی گروپه سوننی و شیعه‌كانی عێراق له كۆتاییدا سه‌ربه‌خۆیی دارایی هه‌رێم لاواز بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێده‌نێته سه‌رده‌مێكی نوێوه.
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی دوور راپۆرتێكی له ژێر ناوی “له عێراق كورده‌كان خراپترین دوژمنی خۆیانن” بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن به‌ریڤان سه‌عید ئاماده‌كراوه و تیایدا هاتووه كه “له ساڵانی دواییدا ململانێ و ناكۆكی مێژوویی هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌رێمی كوردستان (یه‌كێتی و پارتی) له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات توندتربوو، هه‌وڵه‌كانی دیپلۆماتكارانی رۆژئاواش بۆ هاندانی هه‌ردوو حزب تا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه، ته‌نها ئارامبوونه‌وه‌یه‌كی كاتی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنا”.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: “دوای هه‌ر رێككه‌وتنێك و له‌گه‌ڵ راوه‌ستانی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا، ناكۆكییه‌كی توندتر له‌نێوان هه‌ردوو حزبی پارتی و یه‌كێتی دروست ده‌بێت، ئه‌م واقیعه‌ش ئه‌و راستییه تاڵه ده‌رده‌خات كه ئاشتی ناوخۆیی كوردی له‌سه‌ر سه‌رزه‌نشتكردنی توند و به‌رده‌وامی بیانی وه‌ستاوه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كورده‌كان زۆر به‌توانان له‌وه‌ی لایه‌نه ركابه‌ره‌كانی تر كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان زۆر تۆقێنه‌رن”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه “ئه‌م ناكۆكییه ناوخۆییه‌ی هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی لاواز كردووه و ئاسته‌نگی بۆ توانای كورده‌كان بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی به یه‌كڕیزی دروست كردووه”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “جیابوونه‌وه و دابه‌شبوونه ناوخۆییه‌كان بووه‌ته‌هۆی نه‌بوونی یه‌ك سه‌رچاوه‌ی بڕیار، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و ناوچه سه‌ربه‌خۆیه‌وه نه‌توانێت به‌رگری له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكات و پێویستییه‌كانی له بودجه‌ی عێراقدا جێ بكاته‌وه”.
له راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی واشنتۆندا باس له‌وه كراوه كه “له‌لایه‌كی تره‌وه حزبه شیعییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌مانگی ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی كورده‌كانیان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی هه‌رێمدا بسه‌پێنن به‌تایبه‌ت له‌و یاسای بودجه‌یه‌ی له‌ماوه‌كانی دواییدا له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا”.
نووسیویشیه‌تی: “ملكه‌چبوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نها له ئاست له‌ده‌ستدانی سه‌رجه‌م كه‌رتی نه‌وتی كوردستان نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له‌مه‌ودوا هه‌ولێر هه‌ر دۆلارێكی ده‌ستبكه‌وێت، ده‌بێت له رێوشوێنێكی توندی فیدڕاڵی‌دا وردبینی بۆ بكرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و دادوه‌ری حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌بێت”.
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه “له‌وه‌ڵامی په‌راوێزخستنیان له‌رووی داراییه‌وه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌جددی كاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكۆكی ناوخۆیی كورده‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ئایا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و مافه یاساییه‌ی خۆی بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی كورده‌كان به‌كارده‌هێنێت”.
راشیگه‌یاندووه كه “شكستی حزبه كوردییه‌كان له‌وه‌ی له ئاستی رووداوه‌كاندا بن، بووه‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ته‌ركیز و سه‌رچاوه‌كان له حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش توانای هه‌رێم بۆ دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی به‌هێز و حوكمكردنی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كارا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌و شكسته ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی میسداقیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت له كاتی وتووێژه‌كانی بودجه‌دا كه بۆ جه‌دوای ئابووری تایبه‌ت به هه‌رێم یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، حزبه كوردییه‌كان شكستیان هێنا له گرتنه‌به‌ر سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش”.
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن ده‌ڵێت: “له ده‌ره‌نجامی ئه‌و كارانه‌ش له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كاتێك لاوازتره و چیتر ئاینده‌ی هه‌رێم روون نییه”.
باس له‌وه‌شده‌كات كه “دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌رعیه‌تیان له‌ده‌ست داوه، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی، به‌ڵكو له رووی یاساییشه‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستانی به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م دا”.
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی واشنتۆندا هاتووه كه “له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه تا شه‌رعیه‌تی گشتی و یاسایی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ره‌نگه هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ناكۆكی و ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان حزیه كوردییه‌كان رێكبخاته‌وه”.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه “ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نوێیه ناتوانێت یه‌كڕیزی نیشتمانی به‌دیبێنێت، به‌ڵام ره‌نگه بتوانێت هه‌لی نوێ بۆ دروستبوونی متمانه بڕه‌خسێنێت و هانی وتووێژ و به‌شداری زیاتری هاوڵاتیان بدات. پێویسته له كوردستان بگه‌نه یه‌كلاكردنه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌ڕێی ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی سیاسی نوێ به پاڵپشتی ئه‌و لایه‌نه بیانییانه‌ی پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن”.
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن راشیگه‌یاندووه كه “ئه‌مه‌ش پێویستی به به‌شداری زیاتری دیپلۆماتیه‌تی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌ست به ماندووبوونی دیپلۆماتی ده‌كه‌ن و له حاڵه‌تی دروستبوونی بۆشایی دیپلۆماتی رۆژئاوا، ره‌نگه وڵاتی چین و لایه‌نه نه‌یاره‌كانی تری رۆژئاوا، هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بده‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌مریكا رێگا به چین نه‌دات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی دیپلۆماتی به‌دیبێنێت”.