سنورمیدیا – تایبەت
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، تەندروستی جێگیرە و ئەو هەواڵانەی باس لە تێكچوونی بارودۆخی تەندروستی ناوبراو دەكەن دوورن لە راستییەوە.
لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوو، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە مەسعود بارزانی، بارودۆخی تەندروستی تێكچووە و بۆ چارەسەر چووەتە دەرەوەی وڵات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە دوو سەرچاوەوە دەست سنورمیدیا كەوتووە، بارودۆخی تەندروستی مەسعود مستەفا بارزانی، جێگیرە و توشی هیچ بارودۆخێكی لەناكاو نەبووە.
– مەسعود مستەفا بارزانی، لە 16-8-1946 لە شاری مهاباتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە.