ئاسایشی سلێمانی، پلانی هەیە دەستبەسەر سەرجەم ئۆتۆبێلە بێسەرەتاكانی سلێمانیدا بگرێت وەك قۆناغی یەكەم 100 ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیكەیان گرتووە.

بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، ماوەی چەند رۆژێکە هەر ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کراون، کە بە مەلیکە ناسراون و سەرەتایان نییە، لە بازگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانیدا دەستیانبەسەردا دەگیرێت.

سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، ئاسایشی سلێمانی پلانی ئەوەی هەیە سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بگرێت و بۆ قۆناغی یەكەم لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هەڵمەتەكە دەستی پێكردووە و دەستبەسەر نزیكەی 100 ئۆتۆمێلدا گیراوە.

لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 55 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بوونی هەیە و دیار نییە بەفەرمی چارەنوسیانی چی لێدەكرێت.