به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه كه “به نیگه‌رانییه‌كی قوڵه‌وه له ده‌ستكاری و گۆڕانكاری له‌و بڕگانه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌ڕوانین كه په‌یوه‌ندییان به مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و یه‌كجاری ڕه‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: “ئه‌م هه‌نگاوه دروستكردنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پرۆژه‌یاسای بودجه كه هه‌موو عێراقییه‌كان به ئومێده‌وه چاویان لێیه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه “پابه‌ندی به رێككه‌وتنی سیاسیی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌وه، بنه‌مای ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوی دروسته به‌ره‌و داهاتویه‌كی باشتر بۆ وڵات و ته‌واوی پێكهاته‌كانی”.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: “بازدان به‌سه‌ر لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنه‌كاندا و هه‌وڵدان بۆ پێشێلكردنی مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانیدا و جگه له نائومێدی و ئاڵۆزكردنی سه‌قامگیریی دۆخی سیاسیی وڵات، هیچی دیكه‌ی لێناكه‌وێته‌وه و زیان به ته‌واوی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه “ڕابردوو و ئه‌زمونه‌كان سه‌لماندویانه كه مامه‌ڵه‌كردن به لۆژیكی هێز و زۆرینه و كه‌مینه و پێشێلكردنی ماف و شایسته‌كانی پێكهاته‌كانی عێراق، هیچ كاتێك ئارامی و سه‌قامگیری بۆ وڵات نه‌هێناوه و ناهێنێت، بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ك و به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بن و هه‌موومان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا ڕه‌فتار بكه‌ین، لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش ده‌بێت یه‌كڕیز و ته‌با به‌رگری له مافه ده‌ستورییه‌كانمان بكه‌ن”.
سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه “هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانه و ئه‌زمونی چه‌ند مانگی رابردووی پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌یشتن و ته‌بایی له‌نێوان هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كاندا و كاركردن به ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی فیدڕاڵی، مایه‌ی خۆشحاڵیی گه‌لی عێراق و دۆسته‌كانی بوو، بۆیه ده‌بێ بره‌و به‌و ئاراسته‌یه بدرێت و ڕێگه نه‌درێت كه‌سانێك ببنه‌هۆی به‌لاڕێدابردنی ڕێككه‌وتنه‌كان و ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه”.