وەزیرى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ کاک نەوشیروان بۆ هەر یەکێک لە بوارەکانى ژیان پڕۆژەى تایبەتى هەبو، تەنها رێگەش بۆ دەربازبونى کورد لە کێشە و تەنگەژەکان لەسەر ئاستى نەتەوەیی و نیشتیمانى و سیاسى و ئابورى و دارایی لە رێگەى ئەو پڕەنسیپ و ریفۆرمانە دەبێ کە کاک نەوشیروان پێشکەشکى کردوە .
ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم لە شەشەم ساڵیادى کۆچى دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا رایگەیاند: هەمو شوێنکەوتوانى کاک نەوشیروان و تێکۆشەرەکانى ناو گۆڕان و دەرەوەى گۆڕانیش، ئەوانەى بە راستگۆیی بڕوایان بە چاکسازى هەیە دەبێت سور و بەردەوام بن لەسەر رێبازى کاک نەوشیروان”.
جەختیش دەکاتەوە، تەنها رێگە بۆ دەربازبونى کورد لە کێشە و تەنگەژەکان لەسەر ئاستى نەتەوەیی و نیشتیمانى و سیاسى و ئابورى و دارایی لە رێگەى ئەو پڕەنسیپ و ریفۆرمانە دەبێت کە کاک نەوشیروان پێشکەشکى کردوە.
وەزیرى دارایى ئەوەشى خستەڕو، رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بۆ هەر یەکێک لە بوارەکانى ژیان پڕۆژەى تایبەتى هەبو، بۆیە پێویستە هەموان بە دڵسۆزى ئیش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە بکەن.