وابڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە مەسعود بارزانی، سەركردەی باڵای حزبەكان و كەسیایتییە جیهانییەكان لە بارزان كۆ بكاتەوە.
سنورمیدیا لە دوو سەرچاوەی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانەوە زانیویەتی، مەسعود مستەفا بارزانی، سەرۆكی ئەو حزبە بانگهێشتنامەی بۆ سەرۆك و كەسایەتییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و جیهان ناردووە، بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 11-5-2023، لە مەراسیمی كردنەوەی مۆنۆمێنتی بارزان ئامادەبن.
سنورمیدیا ئەوەی زانیوە، بارزانی بانگهێشتنامەیەكی تایبەتری بۆ هەریەكە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناردووە و داوایكردووە لەو مەراسیمە ئامادەبن و كێشەسیاسییەكان وەلانێن.
سەرچاوەیەكی پارتی دیموركراتی كوردستان ئەوەی بۆ سنورمیدیا پشتراستكردەوە و وتی ” لەو ڕۆژەدا كۆبوونەوەیەكی گرنگی حزب و سەركردە سیاسییەكان ئەنجام دەدرێت، لاهور شێخ جەنگی، رەزامەندی دەربڕیوە كە بەژداری ئەو كۆبوونەوەیە دەكات، بەڵام تائێستا كاك بافڵ تاڵەبانی، وەڵامی نەداوینەتەوە”.
لەئەگەری بەژداری نەكردنی بافڵ تاڵەبانی، سەرچاوەكانی سنورمیدیا پێشبینی ئەوەیانكرد، قوباد تاڵەبانی، بەژداری ئەو كۆبوونەوەیە بكات.