سنورمیدیا –
بەهۆی قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، جارێكی دیكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك دوادەكەوێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سنورمیدیا كەوتووە، پارتی و یەكێتی نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و بەو هۆیەشەوە بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەكەوێت.
سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، جارێكی دیكە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان نەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە، ماوەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان درێژ دەكرێتەوە.
رۆژی 6-11-2022، دوایین رۆژی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بوو، بەڵام رۆژی 09-10-2022 بە دەنگی 80 پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، پارتی، بەشێکی بزووتنەوەی گۆڕان و پێکهاتەکان تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان تاوەکو کۆتایی وەرزی دانانی خولی پاییزە واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکرایەوە.