مامۆستا ئارمان سادقی، سزای داماڵینی جلوبەرگی مامۆستایەتی، بەندکرانی 7 مانگ و 15 رۆژ و لێدانی 74 قامچی بەسەردا سەپێندرا. هاوكات مامۆستا سابیر خودامورادیش سزای بەندکردنی 7 مانگ و لێدانی 72 قامچی به‌سه‌ردا درا.

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، مامۆستا ئارمان (محەممەد) سادقی، پێشنوێژی ڕەخنەگری گوندی حوسێنی سەر بە شاری دێولان و بەرپرس و مامۆستای دارولعلومی (محمد رسول الله)ـی ئەو شارە، کە لە ڕەوتی خۆپیشانده‌راندا چەند جار بانگ کرابوو و هەڕەشەی لێکرابوو، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی سزای داماڵینی جلوبەرگی مامۆستایەتی، لێدانی قامچی و بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

سزاكه‌ی، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەتی ئێران و تێکدانی بیروڕای گشتی لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان سزای 7 مانگ و 15 ڕۆژ بەندکردن، 74 جار لێدانی قامچی و داماڵینی جلوبەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی مزگەوتی گەڕەکی قەوەخ لە شاری سەقز، سزای بەندکردنی 7 مانگ و لێدانی 72  قامچی لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی هەمەدانەوە بەسەردا سەپێندرا.