ساڵح حسێن میروەیس

نەوشیروان مستەفا لە پەیامێکدا ئێژێت: ئێمە هەر لە یەکەم ڕۆژەوه دەمانزانی ئەم ڕێگەیەی گرتومانەتە بەر ڕوبەروی دژواری و سەختی وامان دەکاتەوە، ڕەنگە کەسانێک هەبن بەرگەری دژواری و سەختی ئەم ڕێبازە نەگرن، بەڵام ئەو وێڕای ئەوەی کە سوپاسیان دەکات کە لە قۆناغێک لە قۆناغەکاندا خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردوە، هیوای ئەوەیان بۆ دەخوازێت کە خەونی گۆڕانکاری لەدەست نەدەن و لەشوێن و جێگەی تر دێژەی پێ بدەن، کەواتە فکر و دونیابینی جوانی ڕەوانشاد داوامان لێدەکات کە نابێت خەونی گۆڕانکاری لە دەست بدەین و پێویستە لەپێناوی ژیانێکی باشتر بۆ گەل و نەوەکانی ئایندە شەڕی مەدەنیانە بکەین بۆ سەرخستنی ڕێبازی نەوشیروان مستەفا.

ڕاستە ئەمڕۆ ئێمە لەڕۆژگارێکدا دەژین کە مانەوە لەبازنەی چاکە و چاکەی گشتی بۆتە کارێکی دەگمەن و دژوار، لەبەرامبەریشدا تەنازول و سەنگەر گۆرینەوە خەریکە دەبێتە کەلتورێکی باو، بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستاش ئێمەی هەڵسوڕاوە خۆبەخشەکانی بزوتنەوەی گۆڕان خۆنەویستانە بەردەوامین لەخەباتی مەدەنیانە لەپێناو چاکەو چاکەی گشتی و سەرخستنی ڕێبازی نەوشیروان مستەفادا، دواجار دەسەڵاتدارانی هەرێم دەبێت ئەو ڕاستیانەیان قبوڵ بێت کە ئەوان لەسەرێگەیەکی تەواو هەڵەن، شاڕێگای چارەسەریش وەک ڕەوانشاد لە چەندین پەیام و نوسینیدا خستویەتەڕو بریتییە لە بونیادنانی هەرێم و حکومەتێکی خاوەن دەستور و دامەزراوەگەلێکی ڕاستەقینەی مەدەنیانە کە ئامانجی دەستەبەرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ژیانێکی پڕ لەشکۆ بێت بۆ هاونیشتمانیانی خۆی، حکومەتێک کە هاونیشتمانیانی لێ نەترسن و لەشێوازی خراپی حوکمڕانیەکەی وڵات بەجێ نەهێڵن، حکومەتێک کە خۆشیان بوێت و خۆیان بۆ بکەن بە قوربانی نەک حەز بە ڕوخانی بکەن، بۆیە هەموان دەبێت خۆیان لەو بەرپرسیاریەتی نەدزنەوە و بەپەرۆشیەوە کاری گۆڕانکاری بکەن و لەهەرشوێن و جێگەیەک هەن خەونی گۆڕانکاری لەدەست نەدەن.

پەیام بۆ دڵسۆزانی بزوتنەوەی گۆران ئەوەیە بەگەرمی و حەماسەتێکی زیاترەو درێژە بەهەنگاوەکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ناوخۆی و پرۆژەی ئاشتەوایی بدەن، چون وەک ڕەوانشاد ئێژێت ئەم بزوتنەوەیە پڕە لەخەونی گەورە و مێژوی ، ڕەنگە کەسانێک بەرگەی ئەم سەختیانەیان نەگرتبێت لەنیو ڕێگەیان بەجێیان هەێشتبێت، بەڵام بزوتنەوەکەمان بەڵێنی کۆمەڵگەی کوردی و مێژوداوە، تاگەنجێکی حەماسی خاوەن خەون مابێت و بانگەشە بۆ گۆڕانکاری بکات دەست لەم ڕێبازە هەڵناگرین.