به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ینێ شەممەی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا دەڵێت: له هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و له هه‌ندێ و شوێن و ناوچه باران ده‌بارێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم ئەگەرێکی لاواز هەیە بۆ کەمێک نمە باران.
ئاماژە بەوەکراوە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی (1 تـــا 2) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م و ئاڕاسته‌ی باش به‌ره‌و باشووری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شەممەی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران لە کات و ناوچەی جیاجیا هەیە، هه‌روه‌ها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان زیاتر دەبێت، وە لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى
سۆران: 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى